هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

وێنە... یەكگرتووی ئیسلامی لەهەڵەبجە مەراسیمێك بۆ 214 بوك و زاوا ساز دەكات

وێنە... یەكگرتووی ئیسلامی لەهەڵەبجە مەراسیمێك بۆ 214 بوك و زاوا ساز دەكات

 

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە بە ئامادەبونی بەرپرسی ئەنجومەنی بانگەوازی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و حەسەن شێخ عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندام و كارگێران مەڵبەندەكە ناوەندی كومەڵایەتی مەراسیمێكی بۆ (214) دوو سەد و چواردە بوك و زاوا ساز كرد .

غازی سەعید، بەرپرسی ئەنجومەنی بانگەوازی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : سازكردنی ئەم جۆرە مەراسیمانە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی گەنجەكانمان بتوانن خێزان پێكەوە بنێن و ڕوو لەدەرەوە و ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا نەكەن ، توشی كارەساتی نامۆ نەبن و هەنگاوێك بنێن كەلە خزمەتی گەل و نیشتمانەكەماندایە .

ڕاشیگەیاند : وەك ئەنجومەنی بانگەواز زۆر گرنگی بە ئەم جۆرە مەراسیم و هەنگاوانە دەین و كاری بۆ دەكەین، چونكە پێش هەرشتێك وەڵام دانەوەیەكی خوایی و پێغەمبەرەكەیەتی چونكە هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی لە خێزانەوە دەست پێدەكات كە هەنگاوی یەكەمە بۆ چاكسازی كۆمەڵایەتی، ئەبینین كە هەڵمەتێكی زۆر بێ بەزەییانە هەیە لەسەر گەنج و تاكی ئێمە بەتایبەتی گەنجانی موسوڵمان و خودی ئیسلام بەتایبەتی هەیە بۆ هەڵوەشاندنی خێزان ، پێك هێنانی خێزان لەلایی ئێمە زۆر گرنگە بو هەڵوەشێنەری هەموو ئەو پلانانە دەزانین كە بۆگەنجانی ئێمەدادەڕێژرێت .