ستراتیژیەت

ستراتیژیەتی کاری یەکگرتوو

 

ستراتیژیەتی كاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو

1- گەشەدان بە دەستكەوتە دەستوریەكانی گەلی كوردستان لە فیدراڵیەتەوە بۆ مافی چارەی خۆنووسین‌و هەوڵدان بۆ بە دەوڵەت بوون.

2- بەرەوپێش بردنی كاری ئیسلامیی میانەڕەو و پرۆژەی هاوكاری ئیسلامیی‌و كاراكردنی بواری كاری بانگخوازی لەڕێی دامەزراوە مەدەنیی‌و جەماوەرییەكانەوە.

3- بەدەستهێنانی پشتیوانی هێزە ئیسلامییەكان، بە قازانجی چارەسەری دۆزی گەلی كوردستان.

4- بەدامەزراوەیی كردنی پرۆسەی چاكسازی ریشەیی هەمەلایەن لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

5- داكۆكیكردن بۆ دابەشكردنی دادپەروەرانەی داهاتی هەرێمی كورستان بەسەر هەموو ناوچەكاندا.

6- بەرجەستەكردنی كۆمەڵگەیەكی گەشەسەندوو، بە چەسپاندنی بەها باڵاكان‌و قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی‌و پێكەوەژیان.

7- پەروەردەو پێگەیاندنی تاكی كارا، بەپێی بنەما گشتیەكان‌و ئامانجە دیاریكراوەكانی پێڕەو و پرۆگرامی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.