هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

وێنە ... لە سۆران ئیدانەی تیرۆركردنی دكتۆر وشیار ئسماعیل كرا

وێنە ... لە سۆران ئیدانەی تیرۆركردنی دكتۆر وشیار ئسماعیل كرا

ئەمرۆ هەینی 11/25 لە باغی بولبول لە شارۆچكەی سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و رۆشنبیران و خوشكان گردبونەوەیەكی نارەزایی دژی تیرۆر كردنی د.وشیار اسماعیل سازكرا لەلایەن مەڵبەندی 12ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
كە دوای بەرەكەتداركردنی گردبونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەیاننامەی گردبوونەوەكە لەلایەن م.عقیل بەرسی مەڵبەندی یەكگرتوو پاشان وتاری هەر یەك لە لقی سۆرانی یەكیەتی زانایان و وتاری كاك كرمانج قائمقامی سۆران خوێندرایەوە.