مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆڕێكی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان بۆ مامۆ فه‌رهاد مه‌لا صالح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ساز كرد.
رۆژی چوار شه‌ممه 1-11-2017 مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئامانجی ئاشناكردنی ره‌وشی ئێستای كوردستان به كادیر و ئه‌ندامان كۆڕێكی بۆ به‌رێز( فه‌رهاد مه‌لا صالح) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ساز كرد .
له كۆڕه‌كه ئاماژه به بارودۆخ و ره‌وشی كوردستان كرا بۆ چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌ره‌و باشتر و متمانه به‌خۆ كردن و پاراستنی یه‌كریزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و باشتر كردنی بژێوی هاوڵاتیان گفتوگۆی له باره‌وه كرا ،دواتریش ئاماده‌بوان به پرسیار و تێبینیه‌كانیان كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.