مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خولی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كانی بۆ كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنووری هه‌ولێر كرده‌وه.
ڕۆژی 10-8-2017 مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خولی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كانی بۆ كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنووری هه‌ولێر ساز كرد به ئامانجی ئاشنابونی نه‌خۆشیه جۆراجۆره گوازراوه‌كان بۆ باشتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوان خولێكی سێ رۆژه‌ی ساز كرد.
خوله‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر (عبدالحمید القضاه) پسپۆری نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان له ئوردنه‌وه بانگهێشت كراوه‌و راهێنه‌رایه‌تی خوله‌كه ده‌كات و بریاره له نیو به‌شداربوان ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و ئاماده‌كاری وتنه‌وه‌ی بابه‌تی راهێنان له بواری ناوبراو ئاماده بكرێت.
له رۆژی سێیه‌م به‌شداربوان بروانامه‌ی به‌شداربوون وه‌رده‌گرن و بریاره زانیاریی خوله‌كه بگوازنه‌وه بۆ چین و توێژه‌كانی نیو كۆمه‌ڵگا.