هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەشاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەشاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەك شەممە 11-10-2020، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان كرد لە شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەمیری.

 

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی پێشوازیان لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە كردو ڕێزو پێزانینی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەربڕی بۆ ڕۆڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی ئیسلامی میانڕەو و خۆڕاگر و خاوەن دەنگ و سەنگ لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا و هیوایان خواست یەكگرتووی ئیسلامی وەك هەمیشە بتوانێت لەبەردەم كێشەو گیروگرفتەكاندا خۆڕاگربێت .


هەورەها هەردولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕنكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردو دووپاتیانكردەوە كە پێویستە ئاسایش و ئارامی ناوچەكە پارێزراو بێت و هەموان بتوانن پێكەوە نمونەیەكی جوانی پێكەوەژیان پێشكەش بكەن و لە سایەیدا هاوڵاتیان هەست بە ئارامی و خۆشگوزەرانی بكەن و لە ترس و برسێتی و نەهامەتی بەدووربن.