ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌شداری كرد له یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌شاری هه‌ولێر.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی ره‌بیع الاولی 1441ی كۆچی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداری کرد لە یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێت شانبه‌شانی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێری سوڵتان موزه‌فه‌ردین و له‌و یاده پرشكۆیه‌دا
ئه‌مینداری گشتی ڕایگه‌یاند: ساڵیادی مەولودی پێغەمبەری سەروەرمان محەممەد مصطفى (صلى الله علیه وسلم) لە خۆمان و لەگەلی خۆشەویستی کوردستان و سەرجەم ئوممەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی بەتێکڕا پیرۆز ئەکەین و لە خودای میهرەبان داواکارین گەڕانەوە بێ بۆ پەیام و تەعالیمە پیرۆز و ژیاننامە پڕ لە سەروەریەکەی ئەو پێغەمەبەرە مەزنە تا ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئاسودەیی و ئاشتەوایی گشتی و کۆتایی ستەم و ناعەدالەتی و پشێوی سیاسی و کۆمەڵایەتی.