هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

کوردیو - سلێمانی


ئەمرۆ دووشەممە ١٩/٨/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین پێشوازی لە بەڕێز عمری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران كردو جەختیان لە بەرەوپێشچونی پەیوەندیەكان كردەوە.

 


سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ١٩/٨/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین بە ئامادەبونی د.موحەممەد ئەحمەد و د. عمر موحەممەد و مامۆستا مستەفا عبدالله ئەندامانی ئەنجومەنی جێبجێكردن پێشوازی لە بەرێز عمری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران و مامۆستا جەلال جەوهەر و كاك مستەفا سەید قادر ئەندامانی خانەی راپەراندن و كاك رەزا بەرپرسی پەیوەندییەكانی گۆران كرد.

 


لەدیدارەكەدا باس لەسەر برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان بزوتنەوەی گۆران و یەكگرتوو بە تایبەت و لایەنە سیاسیەكان بە گشتی كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەركی لایەنەكان لەم قۆناغەدا قورس و هەستیارە و جەماوەری گەلەكەشمان چاوەروانە دوای تێپەراندنی ساڵانی رابردووی پڕ لە كێشە و گرفتەكان خزمەتی زۆری بكرێ بۆیە دەبێت لایەنەكان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە رۆڵ و ئەركی سەرەكی خۆیان بە جێبهێنن و هەنگاوی كاریگەر بنێن بۆ چاكسازی راستەقینەو كۆتایهێنان بە نەهامەتتیەكان وە ئاماژەش بەوە درا كە پێویستە هەم یەكگرتوو وەك ئۆپۆزسیۆن و هەم لایەنەكانی بەشدار لە دەسەڵات رۆڵی ئەرێنی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان ببینن وە هەستیار قۆناغەكەش لەبەرچاو بگرن.

 


لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ، وە رۆڵی لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان لە پێناو بەرەو پێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە گرنگ زانراو جەختیشكرایەوە كە پێویستە لایەنە سیاسیەكانی باشور رۆڵی خۆیان ببینن