هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری لە كۆنفرانسی ئەخلاقناسی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری لە كۆنفرانسی ئەخلاقناسی كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 17-8-2019 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی ئەخلاقناسی "نوری ئەخلاق، چاوی ژیان" لەشاری سلێمانی كرد.


كۆنفرانسی ئەخلاقناسی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی دەستی پێكردو بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژبخایەنێت كە كۆنفرانسەكە لەلایەن ڕێكخراوی هەژان بۆ فیكر و مەعنەویەت بەڕێوەدەچێت.


زیندووڕاگرتنی كایەی ئەخلاق وەك بەهایەكی كردەیی و كایەیەك بۆ توێژینەوەی زانستی و دەوڵەمەندكردنی ڕۆشنبیری كوردی لە كایەی ئەخلاقدا و كردنەوەی ڕێچكەیەك بۆ بە میتۆدكردنی ڕوانگەی ئەخلاقی بۆ خوێندنەوەی كایە گرنگەكانی كۆمەڵگە لە ڕویی ئەخلاقەوە لە ئامانجەكانی كۆنفرانسەكەن.