هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: لە عێراق دەستوور حەكەم نییە بۆیە كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر نابێت

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: لە عێراق دەستوور حەكەم نییە بۆیە كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر نابێت

٭ تەواوفوق بوەتە كێشە و بەڵا بۆ عێراق و چەند پێكهاتەیەكیش لەو وڵاتە لە ململانێدان.

یەكەمین كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر لەژێر ناوی "رێگاچارەكانی پرسەكانی ئاسایش و سەروەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەبەشداریی دەیان كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەستیپێكرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامدەبێت. ئەمڕۆ هەینی 1_3_2019 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پانێلی یەكەمی كۆڕبەندەكەدا لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی دیكەی سیاسی كوردستان و عێراق بەشداربوو.

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو لە پانێلەكەدا گوتی: لە عێراق دەستوور حەكەم نییە بۆیە كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر نابێت. مامۆستا سەڵاحەدین گوتی: تەواوفوق بوەتە كێشە و بەڵا بۆ عێراق و چەند پێكهاتەیەكیش لەو وڵاتە لە ململانێدان. گوتیشی: پێویستە كە دەستەبژێرەكان جێگرەوەیەك بۆ سیستمی تەوافوق لە عێراق بدۆزنەوە. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زیاتر گوتی: ئامانجی سەرەكیی لەبیرچوەتەوە كە عێراق وڵاتی شارستانیەتەكانە، فرەنەتەوەیی و فرەمەزهەبیش لە عێراق نەبۆتە خاڵی بەهێز.ئەوەشی گوت: عێراقییەكان دەستوەردانی بێگانە دەهێننە وڵاتەكەیان بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكەن. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: جێبەجێنەكردنی دەستوور هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەكانە.