لەمیانی سەردانی شاندێكی هەدەپە بۆ باشوری كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە هەشتی نیسانی 2018 كەپێك هاتبون لە پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە و زەینەب بۆگا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی و فەلەكناس ئووجا و عوسمان بایدەمیر و ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتارانی هەدەپە لەگەڵ بەشێك لەحزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
هەر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەمە شاندەكەی هەدەپە سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد لەشاری هەولێر و لە لایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیەوە پێشوازیان لێكرا.