ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێشینانی كاروان شكۆی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانن و وتیشی ئێستاش پێویستی زۆرمان به ئه‌زمونی ئه‌وان هه‌یه.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشینانی كاروانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سنوری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 30.12.2017 مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین رایگه‌یاند كه پێشینانی كاروان شكۆی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانن و رۆڵی ئه‌وانیان له رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو دا به گرنگزانی و تیشكیشی خسته سه‌ر پێگه‌ی كاریگه‌ریان له رابردوودا جه‌ختیشیكرده‌وه ئێستاش پێویستی زۆرمان به ئه‌زمونی ئه‌وان هه‌یه یه‌كگرتوو خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌وان سه‌ربه‌رزه بۆیه پێویستی زۆرمان به‌وه‌هه‌یه كه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ئه‌ركارانه بین كه ئه‌وگیانیان له پێناویدا به‌ختكردووه .
له كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانه‌وه خه‌ڵاتی رێز و وه‌فا به‌خشرایه كه‌سوكاری پێشینانی كاروان .