هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

هەڵەبجە... خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایه‌ 57 خاوەن بڕوانامەی ماستەر

هەڵەبجە... خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایه‌ 57 خاوەن بڕوانامەی ماستەر

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی دکتۆر هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامیی وحەسەن شێخ عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 5ی هەڵەبەی یەکگرتوو لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێز لێنانی بەخشیە 57 خاوەن بڕوانامەی ماستەر لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا .

عەبدوڵا حمەسەعید، کارگێری خوێندنی باڵای ناوەند ڕایگەیاند :مەبەست لەمەراسیمەکە نرخاندنی هەوڵ و ماندو بونی ئەو بەڕێزانەیە کەسەرکەوتوانە توانیویانە بڕوانەمەی ماستەر لە ئاستە جیاوازەکاندا بەدەست بهێنن ، کە ژمارەیان 57 خوشک و برایە .

دکتۆر هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو کەلە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند : سازکردنی ئاوا مەراسیمێک بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر هەنگاوێکی زۆر ناوازەیە ،کۆمه‌ڵگەی ئێمە ئەمڕۆ زۆر پێویستی بەخاوەن بڕوانامەی دڵسۆز هەیە ،وڵات چاوی لەئێوەیە هەرچەندە هەلی زۆر لەبەردەستە بۆ گەشەکردنی زیاتر .

ڕاشیگەیاند :ئەتوانین لە ڕێگەی زانستەوە خزمەتی زۆر بکەین و خۆمان فەرز بکەین و جێگەی خۆمان لەناودڵی خەڵکدا بکەینەوە ، هوادارم ئێوە بەئەوەندە کۆڵ نەدەن و بەردەوام بن .