هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی (5) ی یەكگرتوو بەشداری كۆنفرانسێكی گەشەپێدان دەكات

مەڵبەندی (5) ی یەكگرتوو بەشداری كۆنفرانسێكی گەشەپێدان دەكات

 

 

ئەمرۆ وەفدێكی مەڵبەندی (5) ی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوون لە (زمناكۆ عەلی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی پێنج و (كامەران ئەنوەر) كارگێڕی مەڵبەند لەهۆڵی ئازادی بەشداریانكرد لە دووەمین كۆنفرانسی بەخۆداچوونەوەو گەشەپێدان كە لقی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەڵەبجەی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان پێی هەستابوون.

شایانی باسە ئەم كۆنفرانسە یەكێك بوو لەبڕگەكانی چاڵاكیەكانی لقی زانكۆو پەیمانگاكانی هەڵەبجە بەبۆنەی یادی (23) ساڵەی ڕاگەیاندنی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستانەوە.

 

ئـ . كـ