جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
كه‌س و كاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌نفال
14ی نیسانی هه‌موو ساڵێك بۆگه‌لی كورد كاره‌ساتێكی بێ وێنه‌و ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو
هێشتا دوكه‌ڵی ڕه‌ش ئاسمانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رنه‌دابوو له‌هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان و یه‌ك له‌دوای یه‌كدا ڕژێمی به‌عس جاریكی تر ده‌ستی ڕه‌شی بۆ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده درێژكرده‌وه‌و ئه‌نفالی بڕی به‌باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌دێرین زه‌مانه‌وه ئاوێزانی ئیسلام بووه.
ئه‌نفال یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌ورةكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م. تاوانيك بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌پلانێكی نه‌خشه بۆ داڕێژراو وقۆناغ به‌قۆناغ تاونێكی دوور له هه‌موو به‌ها ئاسمانی و مرؤييه‌كان ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامدارا.ڕژێمی به‌عسى ڕووخا و له‌و زه‌مه‌نه هه‌ستیاره‌دا به‌م ره‌فتاره‌ی ویژدانی به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگای جیهانى هه‌ژاندو بویه هۆكاری ناساندنی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد. ئه‌م كرداره‌ی ڕژێم گه‌رمیانی سوتاندو ئاگری له‌ناخی كورد به‌ردا.
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ترسناك و ناهه‌مواره‌ی كه‌به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه پاشه‌ڕۆژی كورد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌وهه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ته‌نها میلله‌ته‌كه‌مان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه‌و ئه‌م دۆخه به‌سودی هیچ كه‌س كۆتایی نایه‌ت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌بنبه‌ست گه‌شتوون و بێ هیوای باڵی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا كێشاوه به‌تایبه‌ت ئێستا به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرین پێویسته په‌له‌بكرێت له‌گه‌شتن به سازانی لایه‌نه‌كان و ئه‌م دورییه‌یان خزمه‌ت به‌دۆژمن ده‌كات.
له‌م یاده‌دا داواكارین :
1-خه‌مساردانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا نه‌كرێت.
2-هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه كه كوردیان ئه‌نفال كرد به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێت و له‌دیوه‌خانه‌كه‌ی حیزب‌دا حه‌شارنه‌درێت..
3-هه‌رچی زووه به‌ده‌م داواكاری تاقانه‌كان و به‌جێماوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه بڕۆن و به‌هه‌ندێك به‌ڵێن یاده‌كه نه‌كرێته‌وه.
له‌كۆتایدا سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌ربه‌رزی
وژیانێكی پڕ‌شكۆ بۆ كه‌س و كاریان .
مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
14/4/2017