هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

بەیاننامەی مەڵبەندی پێنج بە بۆنەی كیمیابارانكردنی شاری ئیدلەب

بەیاننامەی مەڵبەندی پێنج بە بۆنەی كیمیابارانكردنی شاری ئیدلەب

 

 

 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەیاننامەی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە كارەساتی كیمیابارانی شاری ئیدلەب لە سوریا.

ئەمڕۆ پاش (29) ساڵ لەكارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە جارێكیدیكە جیهان بیسەرو بینەری كارەساتێكی كەی هاوشێوەن لە شاری ئیدلەب لەسوریا بەدەستی هەمان پارتی بەعس هەمان بیروبۆچوون هەمان ئیرادە بۆ سوتانی ڕۆحی هاوڵاتیان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی دەسەڵاتداران.

ئەگەر چی هەڵومەرجی ڕوودانی كارەساتەكەی هەڵەبجە لەداخرانی ڕاگەیاندن و بێدەنگی ووڵاتانی دونیا كارەساتەكەی وەك خۆی نەناساند، بەڵام هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان لەجیهان جیاوازتر هەست بەقورسایی ئەو كارەساتە دەكەن كەهێشتا پاش (29) ساڵ بەدەستی ناسۆرییەكانی كارەساتەكەوە دەناڵێنن، بۆیە ناتوانن بێدەنگی هاوشێوەی جیهان بۆ ئەم كارەساتەكە لەدووبارەبوونەوەی هەڵبژێرێن.

دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانە لە جینۆسایدو قڕكردنی مرۆڤەكان و سوتانی ڕۆح و جەستەیان كەمتەرخەمی و بێباكی دەوڵەتانی دونیاو ڕێكخراوە نێو نەتەوەییەكان دەخاتەڕوو.
ئێمە لەمەڵبەندی پێنجی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایی و سەركۆنە كردنمان بۆ ئەم كارەسات و جینۆسایدكردنەی دەسەڵاتدارای بەعسی سوریا دژ بەهاوڵاتیانی خۆی بەپێویستی دەزانین یەك دەنگیەك لەسەرئاستی جیهان بۆ سەركۆنەو ڕێگری و بەرپەرچ دانەوەی خێرا بەرامبەر ڕوودانی ئەم كارەساتەو هەر كارەساتێكی هاوشێوە كە هەر دەوڵەت و لایەنێك ئەنجامی بدات بێتە ئاراوە دور لەهەر بەرژەوەندییەك جگە لەبەرژەوەندی پاراستنی كەرامەتی مرۆڤەكان.
سەرەنجام داواكارین لەپەروەردگار شەهیدانی كارەساتەكە بەبەهەشتی خۆی شاد بكات و شیفای خێرا بۆ بریندارەكانی بفەرموێت تاكو بە درێژایی تەمەنیان بەدەست ئازارەكانیانەوە نەناڵێنن هاوشێوەی بریندارانی چەكی كیمیاوی كارەساتی هەڵەبجە.

مەڵبەندی پێنجی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان