ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی (29) هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی كردنی هه‌ڵه‌بجه
بسم الله الرحمن الرحیم
( ان مع العسر یسر )
جه‌ماوه‌ری كوردستان
كه‌سو كاری شه‌هیدان و قوربانیان
جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو هه‌ورامان
16/3 / 2017 واده‌ی بیست ونۆیه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك كه‌بویه .. ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌كراوی بێ قه‌واره و ..سونبولی قوربانی گه‌لێك كه‌تاهه‌نوكه نه‌یارو دوژمنانی له‌هه‌وڵدان بۆڕێگری له‌گه‌شتن به‌ماف و ئامانجه‌كانی
ئه‌گه‌رچی له‌قۆناغێكدا هه‌ڵه‌بجه خنكێنرا به‌ژه‌هری ڕه‌شی ناسیۆنالیزم وشۆفێنێتی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و حزبی تاك ڕه‌وو هه‌ژمون خوازی به‌عس ،به‌ڵام وه‌ك هێزێكی خۆڕاگر هه‌نگاو به‌ره‌و ساڕێژی برینه‌كانی ده‌نێت و خه‌مه‌كانی له‌چاوه‌ڕوانی ڕه‌وینه‌وه‌دان و پلان گێڕانیشی بونه‌ته په‌ندی زه‌مانه .
ئه‌مڕۆ له‌م یادی جینۆ سایده‌دا وله‌سایه‌ی خۆراگری ئه‌م شاره شه‌هیده و هه‌وڵو كۆششی ده‌سته‌جه‌معی لایه‌ن و هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ئێستا هه‌م پارێزگایه‌و هه‌م پارێزگای ئاشتی له‌م ساتی به‌جێهێشتنی قۆناخی بێ ئومێدی و ئازاره‌كان نامانه‌وێت چیتر برینه‌كان بكولێنرێنه‌وه‌و وێنه‌ی ڕوخساره دزێوه‌كانی ڕابردوو مان وه‌بیربهێنرێته‌وه‌و بكرێته جێگره‌وه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و دروست كردنی ژیانێكی شایسته به رامبه‌ر به‌قوربانی و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كانی مێژوی پرسه‌روه‌ری ئه‌م پارێزگایه ، زیندو ڕاگرتنی ئه‌م یاده ئه‌ركه‌و جێگره‌وه‌ی هیچ كام له‌و مافانه‌نیه و ئه‌وه‌ی كرا ده‌رحه‌ق به‌م پارێزگای ئاشتیه له‌كه‌م ته‌رخه‌می و په‌راوێز خستن و مه‌حرومێت و هه‌ست نه‌كردن به‌ئازاره‌كانی و نه‌هامه‌تی بریندار‌و كه‌س و كاریان ده‌بێت ببێته ڕابردو .
له‌م وێستگه‌ی بیست و نۆیه‌م ساڵیادی ئه‌وكاره‌ساته‌شدا جێگایی خۆیه‌تی سه‌ره‌نجی هاوڵاتیانی كوردستان و ڕایی گشتی بۆئه‌م چه‌ند خاڵه ڕبكێشین :
1-ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا هه‌رێمی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت دروست كراوه‌و ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان هه‌رچی زوه‌هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانانه ده‌رباز بكه‌ن و كێشه‌سیاسیی و ئابوریه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ژیانی هاوڵاتیان ڕێك بخه‌نه‌وه‌و ده‌ست له‌په‌رته‌وازه‌یی و بێ‌باك بون هه‌ڵگرن و دام ودوزگا شه‌رعیه له‌كار خراوه‌كان وه‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه .
2-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی زوه هه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه بۆبه‌ده‌مه‌وه بونێكی زیاتری ئیداری و ئابوری پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ركه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌م پارێزگایه به‌جێ بگه‌یه‌نێت ، هه‌رچی زوه ئاوڕێكی خێرا له‌بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته بداته‌وه كه هه‌مومان ناوبه‌ناو شاهیدی مردنی هێواشی پڕ ئازاریانین وله‌هه‌مان كاتدا هه‌نگاوه پێویستیه‌كانی پاش یاسایی به‌ئاشتی ناساندنی پارێزگاكه بگرێته‌به‌ر تا پارێزگای ئاشتی له‌م بواره‌شدا به‌ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی هه‌ستێت ، چونكه په‌راوێز خستنی پارێزگا كه به‌هه‌ربیانویه‌ك ستمێكه وێنه‌ی ئه‌وسته‌مانه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه كراوه .
3-پێویسته سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌رانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی تری كورد له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌عێراقیه‌كانی تر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی :
أ-دان نان به‌پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی عێراق وبه‌پایان گه‌یاندنی ڕێكاره یاسایی و ئیداری و ئابوریه‌كان .
ب-پرۆژه یاسایی قه‌ره‌بوكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه كارابكه‌ن و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌یاسا بخه‌نه‌ژێر باری جێبه‌جێ كردنی .
ج- دروست كردنی فشار له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌كۆمپانیاكانیان چه‌كی كۆكوژیان داوه‌ته‌ئه‌و ڕژێمه .تا باجی سته‌م كاری و بێمنه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه‌و مرۆڤایه‌تی بده‌ن .
د- چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی به‌جینۆ ساید ناساندنی كاره‌ساته‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی پاش ناساندنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یش هاوشان بۆئه‌م هه‌وڵه به‌رپرسیاێتی مێژوی ده‌كه‌وێته‌سه‌رشان .
له‌كۆتایدا وێڕایی پێداگریمان له‌خێراتركردنی هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕییه‌كان بۆئه‌م پارێزگایه ، هه‌ماهه‌نگی هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌زه‌روره‌ت ده‌بینین بۆسه‌قام گیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسوده‌یی ڕۆحی و هه‌نگاو نان بۆداهاتویه‌كی گه‌شی ئه‌وتۆ كه‌نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌سوپاسه‌وه له‌م ساته‌وه خته‌مان بڕوانن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه .با فێداكاری و شه‌هیدانی هێزی پێشمه‌رگه بۆپاراستنی ئه‌م خاكه له‌وشه‌ڕه نه‌گریسه‌دا داینه‌مۆیی به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌مان بێت .
هه‌زان سڵاو له‌گیانی به‌رزه فڕی گشت شه‌هیدان و شه‌هیدانی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ربه‌رزی وژیانێكی پڕ‌شكۆ بۆكه‌س و كاریان و چاره‌سه‌ر ی گونجاویش بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له‌خوایی گه‌وره خوازیارین .
سه‌ربه‌رزو سه‌ر كه‌وتوبن ...........
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی پێنجی هه‌ڵه‌بجه
16/3/2017