هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە

لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە

 

 

ئەمڕۆ هەریەكەلە (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان) لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەگای مەڵبەندی (9) ی شارەزوری یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە بەئامادەبوونی ڕێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان.

لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ڕێكەوتنی حزبەكان كرا لەسەر ئیدارەی خۆجێی پارێزگای هەڵەبجەو هەنگاونان بۆ بەرەو پێشچوونێكی نوێ.

لەئەنجامی وتووێژەكان چەند پێشنیارێك خرایەڕوو بۆ ڕێكەوتنی نوێ لە نێوان چەند لایەنێك بۆ وەڵامی كۆتایی لەسەر پێشنیارەكان بڕیاردرا ڕۆژی یەك شەممە (12/3) كۆبوونەوەی كۆتایی بەم باسە بكرێت لەهەمان كۆبوونەوەدا باس و خواسی (16/3) كراو بڕیاردرا هەموو لایەنەكان یەك هەڵوێست بن بۆ چۆنیەتی مامەكردن لەگەڵ ئەو یادەدا.