سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7/3/2017 وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد .
له‌میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كاتژمێر‌و 10:30خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ند كه‌پێكهاتبوون له به‌ڕێزان (زمناكۆ عه‌لی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و( ئیحسان جمیل) به‌رپلرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتوو و (فه‌یرۆزحمه‌عه‌لی ) كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه .
له‌لایه‌ن به‌ڕێزكاك(ئاسۆ) به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لیكرا و به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ی یه‌كگرتووله‌پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا كه‌هه‌ر نه‌ك نه‌بوونه‌ته گرفت به‌ڵكو هۆكارێكی سه‌ره‌كین له پاراستنی ناوچه‌كه‌دا.
وه‌فدی مه‌ڵبه‌ند كاتژمێر 11:00ی هه‌مان ڕؤژ سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ی پۆلیسی هاتوچۆیان له‌پاراستنی سیمای شارستانی پارێزگاكه‌دا به‌رز نرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێزموقه‌ده‌م (فاضل حمه‌ئه‌مین ) به‌ڕێوبه‌ڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌گه‌رمی پێشوازی له وه‌فدی مه‌ڵبه‌ند كرد و بونی یه‌كگرتووی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گرنگ زانی وتی: سلوك و هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو له ئاستێكدایه تاوه‌كو ئێستا هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نه‌كردوین .