هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

پیرۆزبایی مەڵبەندی حەوتی ڕانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

پیرۆزبایی مەڵبەندی حەوتی ڕانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

 

 

بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی 5/3/1991ی شاری ڕانیە

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

[ۆتِلْكَ الْأَیَّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ]

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 26ساڵ بەسەر ڕاپەرینە مەزنەكەی گەلەكەماندا ، پیرۆزبایی ئەم یادە لە جەماوەری كوردستان بەگشتی و شاری ڕانیە ودەڤەری ڕاپەڕین بە تایبەتی دەكەین ، ئەم یادە گەورەیە لە ڕووی ئایینی و نەتەوەیی یەوە بۆ خەڵكی كوردستان و سنورەكەشمان یادێكی پیرۆز و مەزنە ، یادێكە جێگەی شانازی گەلەكەمانە، شانازییەكی گەورەیە بۆ دەڤەرەكەمان كە لەسەر دەستی ڕۆڵەكانی ئەم سنورە ڕاپەڕین سەری هەڵداو دواتر كڵپەی ئەم ڕاپەڕینە تەواوی كوردستانی گرتەوە.

لێرەوە ڕێزوحورمەتمان دەنێرین بۆ خانەوادە و كەس وكاری سەربەرزی شەهیدانی ڕاپەڕین و شەهیدانی دەستی داعش و تەواوی شەهیدانی گەلەكەمان .

بەڕێزان ... لەكاتێكدا ئەم یادەمان دەكەینەوە هەرێمەكەمان گیرۆدەیە بەدەست چەندین كێشە و گرفتی ناوخۆ كە هەرەشەن بۆ سەردەستكەوتەكانی ڕاپەڕین .

هەر لێرەوە داواكارین دەستكەوتە مەزنەكانی ڕاپەڕین نەكرێنە سوتەمەنی ناكۆكیە حزبیەكان و هەرچی زووترە كۆتایی بەم قەیرانە بهێنرێت و ناكۆكیەكان بخرێنە لاوە لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجەكانی ڕاپەرین كە {سەربەخۆیی كوردستانە}.

جارێكی تر بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕاپەرین.

مەڵبەندی حەوتی ڕانیەی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
5/3/2017

 

ئـ . كـ