هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی، پانێڵێكی كاركردنی هاوبەشیان ساز كرد

مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی، پانێڵێكی كاركردنی هاوبەشیان ساز كرد

بۆ پێكەوە كار كردن لە ئاست شاری هەولێر هەر سێ مەڵبەندی لایەنە ئیسلامیەكانی كوردستان پانێڵێكی هاوبەشیان ساز كرد بۆ تاوتوێ كردنی كاری پێكەوە لە داهاتوودا .
لە سەر بانگهێشتی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر یەك لە مەڵبەندی دووی كۆمەڵی ئیسلامی و مەڵبەندی سێی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان رۆژی سێ شەممە كاتژمێر 4 ئیوارە پانێڵێكیان بۆ پێكەوە هەنگاونان بەرەو كاری هاوبەشی ئیسلامییەكانیان ساز كرد .
سەرەتای پانێڵێكە لە لایەن بەرێز( سەرباز موحەممەد ) بەرپرسی مەڵبەندی سێی بزووتنەوە ،بابەتێكی پێشكەشكرد لەسەر بەڵگە شەرعیەكانی پێكەوە بوون لە ئیسلامدا و ئاماژەی بە چەندین ئایەت و فەرمودەی پێغەمبەر (د.خ) كرد بۆ ئەوەی موسلمانان پێكەوە كار بكەن .
دواتر بەرێز (ئیسماعیل رەسول)به‌رپرسی مه‌ڵبندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ، ئاماژە بە دەرفەت و لەمپەرەكان كرد بۆ ئەوەی لە رێگای كاری پێكەوە هەیە و پێویست بە لابردنی دەكات . ئەوەی خشتەروو، ئەم دەرفتانە گرنگە بەقۆزینەوە بۆ كاری كردنی هاوبەشی ئیسلامیەكان .
پاشان لە بەشی سێیەمی وتارەكان ،بەرێز (فەرهاد یاسین ) بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ئاماژە بە دەسكەوت و بەرهەمەكانی كاری هاوبەشی ئیسلامییەكان كرد لە میانەی وتەكانی ئەوەشی خستەروو، كاری هاوبەشی ئیسلامیەكان دەسكەوتەكانی زۆرن و گرنگترین بەدی هێنانی خواستی ئایینی ئیسلامە .
پانێڵێكە زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند و مەڵبەندی دووی هەولێریش ئێوارە خوانێكی بۆ ئامادەبوان ساز كرد.
بریارە ئەم كۆبوونەوە لە ئاست مەڵبەندەكانی شاری هەولێری لایەنە ئیسلامییەكان بەردەوام بێت و لێژنەی هاوبەش بۆ كاری راگەیاندن و خوشكان و چەند بەشێكی تر دروست بكرێت .
شیاوی ئاماژە بۆ كردنە ،پانێڵێكە جیگای خۆشحاڵی ئامادەبووان و داوای بەردەوامی كادیر و كارگیرانی هەر سێ لایەنەكەیە .