هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پێشانگای فۆتۆگرافی كردەوە

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پێشانگای فۆتۆگرافی كردەوە

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پێشانگای فۆتۆگرافی (هەنگاوەكانی رابردوومان بونیادنانی ئایندەمانە )ی كردەوە
بۆ ئاوڕدانەوە لە كار و چالاكییەكانی رابردوو ، مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی (23)مین ساڵیادی ئیعلانكردنییەوە لە رۆژ چوارشەممە 8/2/2017 لە هەولێر، پێشانگای فۆتۆگرافی (هەنگاوەكانی رابردوومان بونیادنانی ئایندەمانە )لەلایەن بەرێزان (ئەحمەد حەمەدەمین و ئەحمەد عەباسی )پێشەنگانی یەكگرتوو كرایەوە .
پێشانگاكە پانورامای ستافەكانی مەڵبەندی دووی هەولێر و كار وچالاكییەكانی لە خۆ گرتبوو و بەرێزان (فەرهاد مەلا صالح) ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سۆران ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی و كەژاڵ شێروانی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و فەرهاد یاسین بەرپرس مەڵبەندی دوو و غازی عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ئه‌بوبه‌كر سلێمان ئه‌ندامی ناوه‌ندی ناوخۆ و ژمارەیەكی زۆر لە خوشكان و برایان ئامادە كردنەوەی پێشانگاكە بوون .
میوانەكان دەستخۆشیان هەبوو بۆ ستافی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو و هیوایان خواست بەردەوامبن لە كار و چالاكییەكانیان.