هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازی لە وەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازی لە وەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨_١١_٢٠١٦ وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکهاتوون لە بەڕێزان مامۆستا حمدامین ئاشووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا ڕەشید چیوەیی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی چواری ڕێکخستن سەردانی مەڵبەندی ٧ ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یان کرد.

كة لە لایەن بەڕێزان کاک سلێمان حمد سۆفی بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازی کران.

لە دانیشتنێکی برایانەدا وێڕای جەختکردنەوە لە برایەتی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی تأکید لەسەربرایەتی زیاتری نێوان لایەنە ئیسلامیەکان کرایەوە هەروەها باس لە دۆخی ئێستای کوردستان و تیرۆرکردنی مامۆستا هۆشیار جارێکی تر ئیدانەی ئەم کارە کرایەوە کە بەرامبەر ئەم بانگخوازە ئیسلامیە کرا و بەناحەق تیرۆرکرا، هیواخواز بوون کە بەتەواوی سەرەداوەکان ئاشکرابکرێن و بکەرانیش بەسزای ڕەوای خۆیان بگەیەنرێن.

ئەمەو چەند باسیکی تر تەواوکەری دانیشتنەکەی نێوان مەڵبەندی چواری بزووتنەوەی ئیسلامی و مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی بوو.