هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

یەكەی ڕێكخستنی كۆیەی یەكگرتوو سەردانی بەرگری شارستانیان كرد

یەكەی ڕێكخستنی كۆیەی یەكگرتوو سەردانی بەرگری شارستانیان كرد

 

 

كوردیو – كۆیە

 

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی یەكەی ڕێكخستنی كۆیەی یەكگرتوو كە پێكهاتبوو لە (كاوە مەمەند) بەرپرسی یەكەی ڕێكخستنی كۆیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و (ئارام كۆیی) بەرپرسی پەیوەندییە سیاسییەكانی یەكەو (فەتاح عەبدولرحمان و ئارام كەریم) كارگێڕانی یەكەی ڕێكخستنی كۆیەی یەكگرتوو، سەردانی عەقیدی پۆلیس (عەلی عەبدولڵا) بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیەیان كردو زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەدیدارێكدا شاندی یەكگرتوو پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەكرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی بەڕێزییان لەپۆستە تازەكەیاندا و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە كارو ئەركەكانی داهاتوویاندا.

 

ئـ . كـ