هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

یەكگرتوو داوای قەرەبۆكردنەوەی زەرەرمەندانی قەیسەری كەركوك دەكات

یەكگرتوو داوای قەرەبۆكردنەوەی زەرەرمەندانی قەیسەری كەركوك دەكات

 

 

یەكگرتوو داوای قەرەبۆكردنەوەی زەرەرمەندانی قەیسەری كەركوك دەكات

(( بەناوی خوای گەورە و میهربان ))


ڕگەیاندراوی مەڵبەندی (6)ی كەركووكی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان...


جەماوەرو كاسب كارانی شاری كەركووك ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كاسب كاران و دوكاندارانی قەیسەری كەركوك دەكەین بە هۆی ئەو رووداوەی شەوی 26ی تشرینی دووەمی 2018 لە بازارەكەیا روویدا، كەبەو هۆیەوە سەرجەم دوكانەكان ئاگری گرت و زیانێكی زۆری لێكەوتەوە.
لێرەوە داوا لە دەزگا ئەمنیەكانی شارەكە دەكەین بە دواداچوونی وورد و جدی بكەن لەو رڕوداوە هەروەها داواكارین ئەنجوومەن و ئیدارەی پارێزگای كەركوك هەوڵی تەواوی خۆیان بخەنەگەڕوو په لە بكەن لە قەرەبو كردنەوەی زیان لێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری كەركوك و نۆژەن كردنەوەی.
قەیسەری كەركوك لەگەڵ ئەوەی شوێنی بژێوی سەدان خێزانی شارەكەمانە هاوكات ڕەمزی مێژوویی و شارستانی دێرینی كەركووكە و سیمای پێكەوە ژیانی ئاین و نەتەوەكانی شارەكەیە.
دووبارە پشتیوانی و هاوخەمی خۆمان بۆ یەكە بە یەكە دوكاندار و كاسب كارانی قەیسه ری شارەكەمان دووپات دەكەینەوە بە بێ جیاوازی پێكهاتەو نەتەوەیی.


مەڵبەندی (6)ی كەركووكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان