وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی برایانی لقی دوزخورماتوو ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی هاوخه‌می و به‌سه‌ر كردنه‌وه و هاوكاری كردنیان وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی كه‌پێكهاتبوون له له‌به‌ڕێزان ( حسن شێخ عبدالله ) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و (ئیبراهیم حمه شریف ) كارگێڕی ده‌زگای ڕێكخراوه پیشه‌ی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی یه‌كگرتوو (زمناكۆ عه‌لی ) كارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ند و ( عابد رسول ) ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتوو له‌گه‌رمیان سه‌ردانی لقی برایانی دوزخورماتوویان كرد كه‌به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دوایه‌یی ناوچه‌كه ئاواره بوون.