سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌رواری 8ی ئابی2017، كاتژمێر11:00سه‌رله‌به‌یانی وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی 5ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبووله‌به‌ڕێزان حسن شیخ عبدالله به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زمناكۆ عه‌لی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان و نجم ا‌لدین علی كارگێری مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران .
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆیان .