هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

بەیاننامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچە

بەیاننامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچە

 

 

ئایا ستەمی پاشەکەوتی مووچە لابرا ؟

لەمانگی دووی٢٠١٦ بریاری نایاسایی پاشەکەوتی مووچە دراو ژیان وقوتی مووچەخۆرانی ھەرێم کرایە قوربانی دانەوەی قەرزی وەبەرھێنانی حکومی شڵەژاوووەرنەگرتنی باج لە کۆمپانیانەوتیەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی وکەسی.

جێی خۆیەتی لێرەدا ئەوەبڵێین کە نەناردنی یاسای بووجەی چوارساڵی رابردووی حکومەتی ھەرێم بۆ پەرلەمان ھیچ متمانەیەک بۆ راگەیەنراوە داراییەکانی حکومەت ناھێڵێتەوە لەبەر پاکتاونەکردنی داھات وخەرجیەکان ونەزانینی توانای راستەقینەی دارایی حکومی.

بریاری ھەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچە سەلماندی کە ئەوە دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمە کەئەوبریارە بدات نەک ئەوچەواشەکاریەی لە خولی پێشووکردیان بۆ عەیبدارکردنی پەرلەمان دوای ناردنی پاکێجی چاکسازی بۆی لە لایەن حکومەتەوە کەسووردەیانزانی بەرژەوەندی کەسی رێگردەبێت لەوچەشنە بریارانەوبەتایبەت بۆ دەنگدەرانیان لە بن دیوارفرەمووچەوخانەنشینە نایاسییەکانیان.

ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کورستان بە پێویستی دەزانین کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سیستمی مووچە و خانەنشینی ھاوتای عیراق بکات ئەوجا میکانیزمێکی خێراو متمانەپێکراو دیاری بکات بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتکراوە زەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم و لەوپێناوەدا لە ١٨/٢/٢٠١٩ رێکاری پێویستمان بۆ گرتەبەر لەپەرلەمانی کوردستان دا ،ھەروەھا خانەنشینیش لە چوارسەدھەزار کەمتر نەبێت وپلەتایبەتیش بە پانزە ساڵ خزمەت وپەنجا ساڵ تەمەن خانەنشین بکرێت.

بەبەڵگەوداتا دەیسەلمێنین کە دەبوو زۆر زووتر پاشەکەوتی مووچە ھەڵگیرابایە.

لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە دەبێت حکومەت وەڵامی ھەبێت بۆ ٣١٧ ملیارەکەی مانگی دوانزەی٢٠١٨ کە وەریگرتوە لە بەغداوەوئێستا دەیەوێت پاشەکەوتی بکات

ھەروەھارادەستکردنی دووسەدوپەنجاھەزار بەرمیل رۆژانەلەنەوتی ھەرێمی کوردستان بە بەغدا لە چوارچێوەی پابەندبوون بەیاسای بووجەی عیراق٢٠١٩ لەبەرژەوەندی ئابووری ھەرێمی کورستان دەزانین.
ھیوادارین سوودە کارەساتەکانی قۆناغی ستەمکاری بھێنرێت وقووتی میللەت نەکرێتە قوربانی ستەمکاران.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
8/3/2019