هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجوومەنی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی ئێن دی ئای ئەمریكی ده‌كات

ئەنجوومەنی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی ئێن دی ئای ئەمریكی ده‌كات

وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان  پێشوازی كرد لە وەفدێكی رێكخراوی ئێن دی ئای ئەمریكی و چه‌ند پرسێك تاوتوێ كرا.

ئەمرۆ وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان د. هادی علی سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری و مەغدید هورمزیار و شیرزاد مامە كارگێرانی دەزگای پەیوەندیەكان پێشوازیان كرد لە وەفدێكی رێكخراوی ئێن دی ئای ئەمریكی .

لە دیدارەكەدا باسی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لا كرا سەبارەت بە كاروچالاكیەكانی تایبەت بە پارتە سیاسیەكانی هەرێم لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەكان.

 هەروەها وەفدی یەكگرتوو دیدی یەكگرتوویان بۆ وەفدی ناوبراو  رۆشن كردەوە سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەكانی گۆرەپانی سیاسی هەرێم و پرسی ریفراندۆم