هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئەرمینیا ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئەرمینیا ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو پێشوازی لە سەرۆکی بەشی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی یەریڤانی حکومی لە ئەرمینیا وە هاوکات سەرۆکی بەشی دیراساتی پەیوەندیەکانی کورد و ئەرمەن ده‌كات .

ئەمڕۆ دووشەم 2017/7/24 بەڕێزان د. هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری و عبداللە خۆرانی راوێژکاری ئەمینداری گشتی بۆ کاری دیبلۆماسی و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز پرۆفیسۆر(ڤاهرام سامۆئیل پێترۆسیان) سەرۆکی بەشی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی یەریڤانی حکومی لە ئەرمینیا هاوکات سەرۆکی بەشی دیراساتی پەیوەندیەکانی کورد و ئەرمەن لە زانکۆی یەریڤان.

له‌ دانیشتنێکدا د. هادی علی تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و رۆڵ و پێگەی کورد لە ناوچەکەو هەروەها باسی لە رۆڵی میانڕەوی یەکگرتوو کرد له پرۆسەی سیاسی و لە هەرێ ی کوردستان و کاری گەری لەسەر هەنگاونانی بەرپرسیارانە بەرەو پرسە چارەنوس سازەکان.