ئه‌نجومه‌نى كاروبارى بانگه‌واز له یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌ستدرێژیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیلى بۆسه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا ئیدانه ده‌كات.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوودا ده‌سه‌ڵاتداران و سوپاى ئیسرائیلى حه‌ره‌مى قودسی مزگه‌وتى ئه‌قسایان داخست و به‌ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازیان له قه‌ڵه‌م دا و ڕێگه‌یان به نوێژخوێنان نه‌دا بچنه نێوى، هاوكات به گولـله‌ى ڕاسته‌قینه و پلاستیكى هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانویست بچنه نێو مزگه‌وتى ئه‌قسا و به به‌رچاوى ته‌واوى جیهان و جیهانى ئیسلامى ژماره‌یه‌كیان لێكوشتن و به‌سه‌دانى دیكه‌شیان بریندار كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى كاروبارى بانگه‌وازى یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌ركردووه و به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى سوپا و ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیلى كردووه و كرده‌وه‌كانى به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا و پرۆتۆكۆله نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و ئازادیه‌كان و به‌ها پیرۆزه‌كانى ئیسلام وه‌سفى كردووه كه بۆته هۆى بێزاركردن و برینداركردنى هه‌ستى زیاتر له یه‌ك ملیار و نیو موسڵمان.
له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى كاروبارى بانگه‌وازى له یه‌كگرتوودا هاتووه،" ئێمه وه‌ك گه‌لى كوردستان هاوسۆزین له‌گه‌ڵ برایانمان له فه‌ڵه‌ستین و به‌شدارى خه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ین به‌وپێیه‌ى ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لى كورد له پێشوودا ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى سه‌ر پیرۆزیه‌كان و به‌ها مرۆییه‌كانمان چه‌شتووه ".
ئه‌نجومه‌نى كاروبارى بانگه‌وازی یه‌كگرتوو داوا له كۆمه‌ڵگه و رێكخراوه حكومى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گه‌لانى ئیسلامى ده‌كات به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ئه‌ركه مرۆیی و ئیسلامیه له ئه‌ستۆ بگرن و به‌رگرى له مزگه‌وتى ئه‌قسا بكه‌ن ئه‌مه جگه له مافى ڕه‌واى گه‌لى فه‌له‌ستینى و نوێژخوێنان له ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌كانیان.
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان بگرێته به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ده‌ستدرێژیه‌كانى ئیسرائیل و رێگرتنیان له یارى كردن به هه‌ستى موسڵمانان به‌گشتى و فه‌له‌ستینیه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌ویش به ده‌رچوونى هێزه‌كان له‌به‌رده‌رگا و گۆڕه‌پانى حه‌ره‌مى قودسى و واڵاكردنه‌وه‌ى مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌به‌رده‌م نوێژخوێنان.
ئـ . كـ