هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە سەفەرەتی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە سەفەرەتی بەریتانیا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 12ی ته‌موزی 2017، بەڕێزان د. هادی علی سەررۆکی ئەنجومەنی سیاسی و د. سه‌لاحه‌دین بابكر ئەندامی ئانجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی سەفارەتی بەریتانیا لە عێراق،كه‌ پێکهاتبوون لە بەڕێزان نیكولاس لاته جێگری سەفیری بەریتانیا لە عێراق و مارتن وار کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لوسی سمیس بەرپرسی بەشی سیاسی لە کونسولخانەی بەریتانیا لە عێراق.


لە دیدارێکدا هەردولا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و هاڕابوون کەوا مافی گەلی کوردە بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات.


لەلایەن خۆیەوە د.هادی علی رایگەیاند: بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆم پێویستە بنەمای یاسای هەبێت ئەویش بریتیە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پشتگیری جەماوەری پێویستە بۆ ئەوەش پێویستە سیستمی پاشەکەوتی موچە کۆتایی پێ بهێنرێت و پێویستی بە یەکڕیزی نیشتیمانی هەیە ئەویش بە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و کۆدەنگی لەسەر پرسە چارەنوس سازەکانی گەلی کورد.