هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئەوروپی ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئەوروپی ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌وه‌فدێكی ئەوروپی ده‌كات و  له‌دانێشتنه‌كه‌دا تاوتوێی دیدگای یەكگرتوو سەبارەت بەپرسی ڕیفراندۆم و پرسە چارەنوسسازەكانی ناوچەكە كرا .

ئه‌مڕۆ وەفدێكی ڕێكخراوی (وفود من اجل الحوار ) ئەوروپی سەردانی بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێكردنیان كرد و لەلایەن بەڕێزان د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری و م. فرهاد ملا صالح ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و چەند كارگێڕێكی دەزگای پەیوەندیەكان پێشوازیان لێكرا.

له‌دیداره‌كه‌دا كه‌ نزیكەی نیوكاتژمێری خایاند، تاوتوێی دیدگای یەكگرتوو كرا سەبارەت بەپرسی ڕیفراندۆم و پرسە چارەنوسسازەكانی ناوچەكەو هەڵوێستی یەكگرتوو لەمەڕ ئەو پرسانە .