هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو سایتی ستاندەر بە درۆدەخاتەوە

یەکگرتوو سایتی ستاندەر بە درۆدەخاتەوە

 

پاش ئەوەی ئەمرۆ پێنج شەمە 6/7/2017 سایتی ستاندەر هەوالێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سەردانی وەفدی باڵای یەکگرتوو بۆلای یەکێتی لە هەواڵەکەدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە گوایە یەکگرتوو پەیامی پارتی دەگەیەنێتە یەکێتی.

 
د.عمر موحەمەد بەرپرسی نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە سلێمانی: سەرجەمی هەواڵەکەی ستاندەر بەدرۆدەخەینەوە و رایدەگەیەنین کە ئەوان ئاماژەیان بەسەرچاوەی هەوڵ نەداوەو نوسیویانە بەپێی زانیاریەکان، بۆیەدەلێین هەواڵەکەتان دورە لە راستیەوە و بێ بنەمایە و خەیاڵ و دروستکراوی خۆیانە، ئێمە پەیامی تایبەتی خۆمان پێ بووە و پارتی ئەوەندە لە یەکێتی دورنیە تا پەیام بە یەکگرتوودا بنێرن.