ئەنجومەنی جێبەجێکردن یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكە:
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەرێز کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بابەت : بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاو و رێز
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەتان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتی جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و لە رێگەی بەرێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین .
هیوادارین بەرێزتان و سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی لە کارو ئەرکەکانتان سەرکەوتووبن و بە هەوڵ و تێکۆشانی هاوبەشی هەموولایەک بتوانین خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان هەرێمی کوردستان بکەین.
دووبارە پیرۆز بێت
ئەنجومەنی جێبەجێکردن
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان