هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی کونسلخانەی کۆماری چیک دەکات

وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی کونسلخانەی کۆماری چیک دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە-7-ئەیلولی -2023 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو بەیاوەری بەڕێزان عبدالعزیز هەرکی و ساکینە شێخانی کارگێڕانی دەزگا، سەردانی بەڕێز کاڕێڵ کۆرتانێک کونسلی گشتی کۆماری چیکیان کرد، لەم سەردانەدا هەردولا لەسەر دوایین ڕوداو و گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و ناوچە دیدوبۆچونیان ئاڵوگۆڕکرد.

شایانی باسە وەفدی یەکگرتوو هەڵوێستی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان خستەڕو بۆ بەڕێزیان و باسی کێشەو قەیرانەکانی هەنوکەی هەرێمیان کرد و هیوای خواست گشت وڵاتان هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنیان و دەرچون لەم بارودۆخە قەیراناویە.

لای خۆیەوە کونسلی گشتی کۆماری چیک سوپاسی وەفدی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستانی کرد بۆ ئەم سەردانەو دیدوبۆچونی سیاسی یەکگرتووی بە پێشکەوتوو هەڵسەنگاندو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگرنگی دانی یەکگرتوو بەئافرەت وتوێژی گەنجان .

لەکۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر بەردوامبونی پەیوەندی نێوانیان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.