
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
بەرێز / سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
لە یادی (47) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەین. هیوادارین ساڵیادی دامەزراندنتان هاندەرێكی بەهێزی خەباتی هاوبەش و پێكەوەیی بێ بۆ گۆڕانكاری و چاكسازیەكی راستەقینەوە و دەرچوونبێت لە تەنگەژەی حوكمرانی ناتەندروست و دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیان..
جارێكی تر ئەم یادەتان پیرۆز بێت...
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
8/8/2023