هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسڵخانەی ئێران دەكات

وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسڵخانەی ئێران دەكات

وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسلخانەی ئێرانیان کرد و لەلایەن کونسڵی گشتی وستافی کونسلخانە پێشوازیان لێکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-8-2023 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.محمد هاودیانی وئەندامێتی بەڕێزان فرهاد یاسین وعبدالعزیز هەرکی سەردانی کونسڵخانەی ئێرانیان کرد، لەلایەن بەڕێز ڕەشنودی سەرکونسڵی گشتی وستافی کونسڵخانە پێشوازیان لێ کرا.

لە دیدارەكەدا هەردولا گفتوگۆیان کرد لەسەر دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکان ناوچەکەو لەم بارەوە بیروبۆچونیان ئاڵوگۆڕکرد.

لەکۆتایدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوانیان بۆخزمەتی خەلکی کوردستان .