وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسلخانەی تورکیایان کرد و لەلایەن کونسلی گشتی وستافی کونسلخانەپێشوازیان لێکرا.
وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کەپێکهاتبو لەبەڕێز د.محمد هاودیانی وبەیاوەری بەڕێزان عبدالعزیزهاشم وفرهاد یاسین 5-6-2023 سەردانی کونسلخانەی تورکیایان کرد ولەلایەن بەڕێز مەمەد مولود یاقوت کونسلی گشتی وستافی کونسلخانەپێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەكەدا هەردولا گفت و گۆیان دەربارەی پێشهاتە سیاسیەکان کرد و لەمبارەوە دیدو بۆچونیان ئالوگۆڕکرد.
لای خۆیەوە وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژارنەکانی تورکیا و سەرکەوتنی بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیان گەیاندە کونسلی گشتی.
لای خۆیەوە کونسلی گشتی زۆر سوپاسی وەفدی یەکگرتووی کرد.
لەکۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم وگەشەسەندنی.