یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و وەڵامی تۆمەتەكانی حەمەی حاجی مەحمود دەداتەوە رایده‌گه‌یه‌نێت به ته‌حه‌دداوه رایدهگهیهنێین كه یه‌كگرتوو هیچ به‌شداریه‌كی له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ر بوارێكی تری گه‌نده‌ڵیدا نیه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه با بیخه‌نه‌روو، حه‌یفیشه بۆ مه‌رامێكی نزمی حزبی یان تایبه‌تی ده‌ست ببرێ بۆ ناوزراندن و له‌كه‌داركردنی بێ به‌ڵگه و بێ بنه‌ما
ده‌قی رونكردنهوهكه :
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ پروپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانه ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كرێ به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵی و به‌شداری له بابه‌تی نه‌وتدا،كه سه‌ره‌تا له ده‌ربرینێكی سه‌رپێ یی به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێ كرد كه وتبووی هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان له پرسی نه‌وت دا به‌شدارن .. پاشان هه‌ندێ كه‌س و ده‌زگای میدیایی ناحه‌زانه ترش و خوێ یان پێوه كرد .. به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر لێدوانی به‌رێز ( محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود ) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه كه به‌داخه‌وه پێنج حزبه‌كه پێكه‌وه تۆمه‌ت باردهكا به به‌شداری له پرسی نه‌وتدا و ده‌ڵێ هه‌موویان پاڵاوگه‌یان هه‌یه و شه‌ڕیان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته نه‌ك شتی تر ..
ئێمه بۆ ئه‌و به‌رێزه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه چاویان هه‌ڵنایه به ئه‌ستۆ پاكی و سه‌ر بڵندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له بواره‌كانی گه‌نده‌ڵی و سامانی گشتی و دزی و گزی دا ، روونی ده‌كه‌ینه‌وه و به ته‌حه‌دداوه رایدهگهیهنێین كه یه‌كگرتوو هیچ به‌شداریه‌كی له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ر بوارێكی تری گه‌نده‌ڵیدا نیه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه با بیخه‌نه‌روو، حه‌یفیشه بۆ مه‌رامێكی نزمی حزبی یان تایبه‌تی ده‌ست ببرێ بۆ ناوزراندن و له‌كه‌داركردنی بێ به‌ڵگه و بێ بنه‌ما.
بۆیه هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه به‌مافی یاسایی خۆمانی ده‌زانین كه له رێگای دادگاوه رووبه‌رووی ئه‌م جۆره ته‌شهیر و لێدوانانه ببینه‌وه. (هه‌ق نیه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كه ماڵی خۆی له شوشه بێت بهردبگرێـته ماڵی كه‌س) .
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی وجه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
30/1/2017