هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

د.عومەر محەمەد: ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی پەراوێز بخرێت

د.عومەر محەمەد: ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی پەراوێز بخرێت

 

بەرپرسێكی یەكگرتوی ئسیلامی كوردستان لەبارەی گفتوگۆكانی ئیستاوە دەلێت ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی پەراوێز بخرێت لە گفتوگۆكان بۆ ئەوەی نائارامی لە كوردستان دروست نەبێت و دەبێت رێكەوتنەكان لەبەرژەوەندی گشتی بێت.


د.عومەر محەمەد بەرپرسی نوسنگەی ئەنجومەنی جێ بەجیچكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند:" پارتی پڕۆژەی تازەی نیە بەلام ئیستا لەگەڵ یەكێتی دەیانەوێت رێكەوتنامەی ستراتیژی نێوانیان گەشە پێبدەن و بەرەو پڕۆژەیەكی هاوبەش بڕۆن بۆ چارەسەری دۆخەكە".


بەرپرسی نوسنگەی ئەنجومەنی جێ بەجیچكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی وتیشی:" ئێمە بەڕونی ئەوەمان بە نوێنەری پارتی و یەكێتی وتوە كەسەردانیان كردوین لەوبارەوە كە ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی پەراوێز بخرێت لە گفتوگۆكان بۆ ئەوەی نائارامی لە كوردستان دروست نەبێت و دەبێت رێكەوتنەكان لەبەرژەوەندی گشتی بێت".


د.عومەر محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە دواتر پارتی سەردانی لایەنەكان دەكات.