هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

خوشكانی یەكگرتوو و خوشكانی بزوتنەوە دیدارێك سازدەكەن

خوشكانی یەكگرتوو و خوشكانی بزوتنەوە دیدارێك سازدەكەن

 

ئەمرۆ سێ شەممە 17ی كانونی دووەمی 2017، لە بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێکردن-نوسینگەی سلێمانی-وەفدێکی باڵای خوشکانی یەکگرتوو کەپێکهاتبوو لە ناسک تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و خەرامان محمد لە دەزگای خوشکان و ئەندامی سەرکردایەتی و فاتمە علی سکرتێرەی رێکخراوی خوشکان و هەردوو خاتوونی بەرێز بەیان نوری و صبریە غفار ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژ کاری باڵا، پێشوازیان کرد لەوەفدێکی باڵای خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی منیرە علی عبد العزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی خوشکانی بەرێز لیلی علی و نسرین تۆفیق و چیمەن محمد أمین.


لە میانی سەردانەکەیان مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و قسەکردن بوو لەسەر پرۆژەی هاریکاری ئیسلامی بەگشتی و پێگەی ژن لە ناوکاییەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ولایەنە ئیسلامیەکان و لەو پرۆژەیە بەتایبەتی تر.