هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو ئیدانەی مەرگەساتەكەی حەلەب دەكات

یەكگرتوو ئیدانەی مەرگەساتەكەی حەلەب دەكات

 

 

كوردیو – هەولێر

 

بەیاننامەیەك لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە سەبارەت بەكارەساتەكەی شاری حەلەب.

ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەتووندی ئیدانەی ئەو كارەساتە ناڕەوایە دەكەین كە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆكراو ڕووبەڕووی شاری حەلەب بۆتەوەو دانیشتوانەكەی جینۆساید دەكرێن، بەبەرچاوی رای گشتی جیهان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە.

بۆ كۆتایی هێنان بەو كارەساتە مرۆییە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەین كە هەرچی زووترە بچن بەهانای خەڵكی سڤیلی شارەكەو ئاگر بەستی یەكجارەكی رابگەیەندرێت و سنوورێك بۆ ئەو مەرگەساتە دابندرێت.

ئەنجوومەنی كاروبارى سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
15/12/2016