ئەنجومەنی بانگەوازی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا عه‌بدوللـه‌تیف پێنجوێنی و مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوور ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، به خه‌م په‌ژاره‌یه‌كى زۆر و رازیبوون به قه‌ده‌رى خودا ئه‌مڕۆ براى خۆشه‌ویستمان و پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وت و مامۆستاى قوتابخانه‌ى زانیسته شه‌رعییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى یه‌كگرتوو كۆچى دوایی كرد، ئەوەی زیاتر مایه‌ى دڵهێشانه، لە دوو هەفتەی رابردوودا باوكی و مامی کۆچی دواییان کرد.
ئەنجومەنی بانگەوازی یەكگرتوو راشیگه‌یاندووه، لە خوای گەورە دەپاڕێینهوه، به‌به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و بیخاته به‌ر ره‌حم و میهره‌بانى خۆى، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و شه‌هید و پیاوچاكان حه‌شرى بكات و پاداشتى شه‌هاده‌تى بداتێ، خواى گه‌وره ئارامى به خێزان و كه‌سوكارى و دۆستانى ببه‌خشێت.