هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی پەیەدە سەردانی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو دەكات

شاندێكی پەیەدە سەردانی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو دەكات

 

 

 

ئەمرۆ دووشەممە شاندێكی پارتی یەكێتی دیموكراتی رۆژئاوا سەردانی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوویان لە شاری هەولێر كردو تاوتویی چەند بابەتیك كرا.


لەلایەن خۆیەوە مامۆستا خەلیل ئیبراهیم بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاندلە كۆبونەوەماندا لەگەڵ شاندی برایانی پەیەدە وەك یەكگرتوو جەختمان لەسەر چەند بابەتیك كردەوە.


وتیشی" لەگەڵ شاندەكەداتاوتویی بارودۆخی سوریاو ناوچە كوردیەكانمان كردو بە شاندەكەمان رایگەیاند پێویستە لە دەستوری نویی سوریادا كورد بەفعلی بەشداری بكات و رۆڵی هەبێت لە دارشتنی ئەو دەستورەدا"


ئاماژەی بەوەشدا" ئەوەشمان باس كرد پیویستە موساڵەحەی وەتەنی و ئاشتبونەوەی ناوخۆی لە نێوان سەرجەم لایەنە كوردیەكاندا بكرێت و هەموولایەنەكان ئەركی خۆیان ببنینن لەناوچە كوردیەكاندا"