هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یۆنامی سەردانی یەكگرتوو دەكات

یۆنامی سەردانی یەكگرتوو دەكات

 

 

ئەمرۆ یەكشەممە 17/3/2019 شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێك هاتبوو لە بەرێزان ( خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و د محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان ومەغدید هورمزیار كارگیری دەزگای پەیوەندیەكان) پێشوازیان كرد لە وەفدێكی نووسینگەی بەغدای (یۆنامی)، ئەمەو لە دیدارەكەدا وەفدی یەكگرتوو تیشكیان خستە سەر دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و شرۆڤەی بڕیاری ئویۆزسیۆنی یەكگرتوویان لەقۆناغی ئایندەدا روونكردەوە و داوایان لە (یونامی) كرد رۆلی خۆی بگێڕی لە پالپشتی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و نەزاهەتی هەڵبژاردنەكان.

شایەنی باسە وەفدی میوان بە بایەخەوە سەیری هەڵوێستەكانی یەكگرتوویان كرد لە رابردوو وئێستادا و رێزیان لە بڕیاری ئوپوزسیون بوونی یەكگرتوو گرت، ئەمەو لە كۆتایی دیدارەكەدا هەردوولا هاورا بوون لەسەر پێویستی رووبەروو بونەوەی بیری توند رەوی بەتایەبت لە ئێستادا كە شەپۆلێكی مەترسیداری ئەم بیرە زۆربەی جیهانی گرتۆتەوە .