هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو پێشوازی لە شەپێلا پاشەرۆژ (التیار المستقبل الکوردی السوری) کرد

یەکگرتوو پێشوازی لە شەپێلا پاشەرۆژ (التیار المستقبل الکوردی السوری) کرد

 

 

ئەمڕۆ دوو ۲۰۱۹/۳/٤ بەڕێزان م. خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان و شێرزاد مامە ئەندامی پەیوەندیەکان .. پێشوازیان کرد لە بەڕێزان فادی مرعی بەرپرسی پەیوەندیەکان و اسمهان داود نوێنەری حزب لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا.

لەدانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە کورد و رەوشی سیاسی رۆژئاوای کوردستان، جەخت لەسەر هاوهەڵوێستی و پشتیوانی پرسی کورد کرایەوە لە رۆژئاوای کوردستان، لە تەوەرەیەکی تردا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا.