هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو، پێشوازی لە پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ـ الپارتی ـ کرد

یەکگرتوو، پێشوازی لە پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ـ الپارتی ـ کرد

 

 

رۆژی شەممە ۲۰۱۹/۳/۲ بەڕێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان و کەژاڵ هادی ئەندامی سەرکردایەتی و شێرزاد مامە ئەندامی پەیوەندیەکان پێشوزیان کرد لەبەڕێزان عبدالرحمن حبش نوێنەری حزب لە هەرێمی کوردستان و عباس حسن و سکینە حسن ئەندامانی سەرکردایەتی.

لە دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسی کورد کرا بەتایبەت لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان و تیشک خرایە سەر هەستیاری دۆخەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ ستراتیجی نوێی زلهێزان لە ناوچەکە.
هەروەها باس لە کۆدەنگی و یەک هەڵوێستی کرا لەلایەن هێزە کوردستانیەکان بۆ بەسەنتەر گرتنی ماف و داخوازیەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کورد.
لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا.