هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو، سەردانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات

یەکگرتوو، سەردانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات

 

 

د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو شێرزاد مامە و فرهاد یاسین و عادل عبێد ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان و عبدالفتاح و ئارام ئەندامانی یەکەی رێکخستنی کویە بەگەرمی پێشوازی کران لەلایەن محمد نەزیف جێگری لێپرسراوی گشتی و محمد ساجی و حسێن نازدار و فوئاد خاکی بەیگی و احمد رەحیمی و ناسر سالمی.

لە دانیشتنێکدا باس لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریەکانی لەسەر پرسی کورد و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی کرا.
یەکدەنگی هێزە سیاسیە کوردیەکان بو بوونی وەرەقەیەکی هاوبەشی کوردی بۆ ماف و داخوازیەکانی کورد و هەوڵ و کۆشش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەگرنگ زانرا ببێتە ئەولەویەتی کاری حزبەکان.
لەتەوەرەیەکی تردا باس لە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوو کرا و بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر بە زەرورەتێکی خەباتی سیاسی لەو قۆناغە گرنگە بۆ داکۆکی کردن لە مافی خەڵک و رێگری لە قۆرخکاری و نادادی.
لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێواون هەردوولا کرا.