هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو سەردانی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری کرد

یەکگرتوو سەردانی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری کرد

 

 

بەرواری ۲۰۱۹/۱/۲۱ بەڕێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو مغدید سدیق و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیکران لەلایەن بەڕێزان یعقوب گورگیس جێگری سکرتێری گشتی و فرید یعقوب ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شمعون شلیمۆن و ئازاد یونادم ئەندامانی سەرکردایەتی و نبیل روئیل بەرپرسی پەیوەندیەکان.

لە دانیشتنێکدا د. محمد هاودیانی باسی لە بڕیاری ئۆپۆزیسیۆن بونی یەکگرتوو کرد بۆ هەماهەنگی لەنێوان سەرجەم لایەنە ئازادیخوازو هاوهەڵوێس بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو میانڕەو و زانستی .. هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناچەکە کرا .. لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.